هەڵەبجە.. رووداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە

رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بـ.ـرینداربوون.

ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کاتژمێر 7:10 خولەکی ئەمشەو (11ی کانوونی دووەمی 2026)، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون (شاهینە) لە نزیک گوندی دێکۆن وەرگەڕا.

راشیگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 19 ساڵە، بە ماددەی 24ی هاتوچۆ راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هاوڕابووین کە رێگەیەکی خەبات بگرینەبەر بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا

سەعدی پیرە رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هاوهەڵوێست بووین کە پەیوەندیمان لەگەڵ دۆستەکانمان بخەینەگەڕ بۆ راگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر…
Total
0
Share