دۆناڵد ترەمپ بۆ کوبا: رێکبکەون پێش ئەوەی درەنگ بێت

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی هـ.ـەڕەشەئامێز ئاراستەی کوبا دەکات و دەڵێت، چیتر پارەی نەوت نەما و وەرن رێکبکەون پێش ئەوەی درەنگ بێت.

سەرۆکی ئەمریکا هەژماری خۆی لە تۆڕی “تروث سۆشیاڵ” نوسیویەتی، “کوبا ساڵانێکی زۆرە بە بڕێکی زۆر نەوت و پارەی ڤێنزوێلا دەژی، ئەوانیش بەرامبەردا خزمەتگوزاریی ئەمنییان پێشکەش بە دوو دیکتاتۆری کۆتایی ڤەنزوێلا کرد، بەڵام چیتر نا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆربەی ئەو کوباییانە لە هێرشەکەی ئەمریکادا هەفتەی رابردوو کوژراون و ڤێنزوێلا چیتر پێویستی بە پاراستن نییە لە دەست ئەو سەرکوتکەر و مافیایانەی کە ساڵانێکی زۆر بە بارمتەیان گرتوون.”

سەرۆکی ئەمریکا جەختشیکردەوە، “کوبا چیتر پارە و نەوتی بۆ ناڕوات، بۆیە پێشنیار دەکەم رێکبکەون پێش ئەوەی درەنگ بێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share