فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی هـ.ـێرشەکەی مانگی رابردوو لە شاری تەمدر کە تێیدا دوو سەربازی ئەمریکا و هاوڵاتییەکی مەدەنی کـ.ـوژران.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، هـ.ـێرشەکان لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە و بەشێک بووە لەو ئۆپراسیۆنەی کە لە 19ـی کانوونی یەکەمی 2025 دژی گرووپەکە راگەیەندراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 20 فڕۆکەی سەربازی بەشدارییان لە هـ.ـێرشەکان کردووە کە تێیدا زیاتر لە 70 پێگە و ئامانجی سەر بە چـ.ـەکدارانی داعـ.ـش بەئامانجگیراون و چەندین ژێرخانی سەربازی و کۆگای چـ.ـەک خاپوورکراون.

فەرماندەییەکە جەختیش دەکاتەوە کە هـ.ـێرشەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی وڵاتەکەیەتی بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان و “لەناوبردنی ئەو تـ.ـیرۆرسـ.ـتانەیە کە دەیانەوێت زیان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگەیەنن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی هاوردەی غازی ئێران ئاگادارنەکراوینەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوون لە هاوردەکردنی غازی ئێران. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکای بۆ سەر ئێران راگەیاند و جەختیکردەوە، ئەوەی…
Total
0
Share