سەرۆکى ژوورى بازرگانیی سلێمانى: هەموو شتێک گران دەبێت

سەرۆکى ژوورى بازرگانیی سلێمانى ئاشکرایدەکات، سیستمی نوێی باج هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بۆیە هەموو شتێک گران دەبێت.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکى ژوورى بازرگانیی سلێمانى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو سیستمە نوێیەی بۆ زیادکردنی گومرگ و باج لە عێراق دانراوە، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا کاریگەرییەکەی دەرناکەوێت، چونکە ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لە بازاڕدان بە باج و رسوماتی پێشتر هاتوون، بەڵام لە داهاتوودا نرخی کاڵاکان گران دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات زیادکردنی باج و گومرگ بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە، بەڵام ئەمە پێویستی بە پێداچوونەوەیە، چونکە رەنگە ئێمە نەگەیشتبینە ئەو ئاستە لە خۆبژێوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share