ئەمساڵ زانکۆی کۆیە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە بڕی 200 ملیۆن دینار هاوکاریی کراوە.
پ.د. محەمەد حەسیب سدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند،”بەو 200 ملیارەی کە سەرۆک بافڵ بۆ زانکۆکەی ناردووە بەشە ناوخۆییەکان نۆژەنکراونەتەوە، هەروەها کەلوپەل و پێداویستی تەواویان بۆ دابینکراوە، جگە لەوانەش هەر لەسەر ئەرکی سەرۆک بافڵ، 25 کۆمپیتەری کوالێتی بەرزیش بۆ تاقیگەی زانستیی زانکۆکە کڕدراون”.
ئەمەش یەکەمجار نییە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاریی دەگەیەنێتە زانکۆکان، بەڵکو لە ساڵانی رابردووش بەهەمان شێوە هاوکاریی گەیاندووەتە زۆرینەی زانکۆکانی کوردستان، تاوەکو خوێندکاران لە ژینگەیەکی لەباردا درێژە بە خوێندن بدەن.