یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، لە ئێران شاراوە نەبووە”.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا ڕایگەیاندووە، “دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی، لە وەزارەتی دادی ئێران و هەروەها لەگەڵ لایەنی دادوەری لە عێراق هەماهەنگی دەکرێت، لەبارەی هەر زانیارییەکی نوێ لەسەر ئەو پرسە، بەڵام ئێران خۆی بەشێکی زۆری زانیارییەکان دەزانێت و شارەوا نییە”.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە هەر زانیارییەک دەکات، ئەگەر بۆ ئێران تازەبێت و لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار بەو پرسە بەدواداچوونی بۆ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە داندەنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جۆ بایدن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەسەردەستی دەوڵەتی…
Total
0
Share