شارەوانیی سلێمانی: سبەینێ ئەندەرپاسێک بەربەستدەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەندەرپاسی ئارام بۆ ماوەی دوو رۆژ بەربەستدەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پڕۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، سبەی هەینی، کاتژمێر 08:00ـی سەرلەبەیانی، هەڵدەسێت بە بەربەستکردنی (ئەندەرپاسی ئارام) بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بە ئاراستەی رۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەربەستکردنەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازییە لە پەناڵی کۆنکرێتی تەنیشتەکان، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە زیانیان بەرکەوتووە؛ بۆیە شۆفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکان وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای…
Total
0
Share