عێراق 100 کورسیی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی هەرێم تەرخاندەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق 100 کورسیى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان تەرخاندەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چواچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی عێراقی فیدراڵ و هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى عێراقی فیدراڵ 100 کورسیى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆڕایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2025-2026 دابیندەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگادارى گشت پێشکەشکارانى دانەمەرزاو و فەرمانبەرى دامەزراو بە شێوەى هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم دەکەین کە پڕۆسەى پێشکەشکردن تا کۆتایی دەوامى رەسمی 26 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشیکرد، پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجەکانى تاقیکردنەوەى نیشتیمانى (توانستى زمانى ئینگلیزی، توانستى زمانى عەرەبی، توانستى کۆمپیوتەر) دەبەخشرێن، تەنها بەشدارى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەکەن، لە کاتى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکاران بە تەنها لە نێوان خۆیان پێشبڕکێ دەکەن لەسەر کورسییە تەرخانکراوەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئاکۆ سابیر لەکاتی بەدەمەوەچوونی خەڵکی چەمچەماڵ شـ.ـەهیدکرا

پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەکی بۆ شـ.ـەهیدبوونی ئەو کارمەندەی ئاسایش بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەلایەن چـ.ـەکدارێکی پارتییەوە تـ.ـەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.…
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین و بەرهەم ساڵح لەبارەی کۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە قسەیانكرد

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق قسەیکردووە لەبارەی دۆزی كۆچبەرە کوردەکانی بیلاروسیاوە، ئەویش بەڵێنیداوە بەردەوامبێت…
Total
0
Share