مـ.ـادورۆ بۆ دادوەر: من سەرۆکی ڤـ.ـێنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆمدا رفێندراوم

یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مـ.ـادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤـ.ـێنزوێلا بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا مـ.ـادورۆ بێتاوانی خۆی راگەیاند.

کەناڵی NBCی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دادگای مانهاتن لە شاری نیویۆرک، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مـ.ـادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤـ.ـێنزوێلا بەڕێوەدەچێت و ناوبراو رایگەیاند، من تاوانبار نیم.

ئەوەشی خستەڕوو کە مـ.ـادورۆ ئاماژەی بەوەکردووە، “تاوەکو ئێستا من سەرۆکی ڤـ.ـێنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆمدا رفێندراوم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “من تاوانبار نیم، هەروەها پێشتر هیچ تۆمەتێکی لەم شێوەیە نەدراوەتە پاڵم، ئەمریکا ئەم تۆمەتانەی بۆ من هەڵبەستووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share