نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەشیوەیەکی کەم بەرزبووەوە، لەژێر کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە سێ مانگی رابردوودا، هەرچەندە نرخەکەی بەهۆی تەواو نەبوونی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و توشبوونی ژمارەیەکی دیکە بە ڤایرۆسەکە و گۆڕانکارییە نویێەکان سنوردار بووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات بڕی 10 سەنت بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 55.14 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی تەکساس یەک سەنت بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێکی بووبە 52.21 دۆلار.

بوژانەوەی نرخی نەوت بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا لەو وڵاتانەی زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن گەورە بەرهەمهێنەرانەوە وەک سعودییە.

لەگەڵئەوەشدا، بەهۆی ئەنجامی زیاتری سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و توێژینەوە و تاقیکردنەوە نوێیەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا هەروەها کەمبوونەوەی توشبووان لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان نرخی نەوت لە بوژانەوەدایە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر نەوت و سوتەمەنی زیاد دەکات لەگەڵ بەکارهێنانی زیاتری ڤاکسینەکە لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ماتۆڕسوار بەشە ناوخۆیی کچانی لە هەڵەبجە هەراسانکردووە

بابەتی دواتر

پۆلیسێکی هاتوچۆ لە پلەی گەرمیی -48 سەرقاڵی کارەکەیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share