داهاتی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا 65 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، قەبارەی داهاتی عێراق لە یاسای بودجە لە مانگی کانونی دووەمەوە بۆ مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 65 ترلیۆن دینار.

وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی داهاتەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، داهاتی نەوتی لەماوەی ئەم چەند مانگەدا بە رێژەی 89% دابەزیوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، قەبارەی داهاتی عێراق لە یاسای بودجە لە مانگی یەک بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ، گەیشتووەتە 65 ترلیۆن دینار.

بە گوێرەی خشتەکە، کۆی گشتیی داهاتی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 65 ترلیۆن و 921 ملیار و 601 ملیۆن دینار بووە، لەو بڕەش 58 ترلیۆن و 802 ملیار و 897 ملیۆن دیناری لە داهاتی نەوت بووە، داهاتی نانەوتیش حەوت ترلیۆن و 118 ملیار و 703 ملیۆن دۆلار بووە.

سەبارەت بە کۆی گشتیی خەرجیی مووچەی فەرمانبەرانیش، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی مووچە گەیشتووەتە 28 ترلیۆن و 189 ملیار و 760 ملیۆن دینار.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتیی خەرجییەکانی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا، گەیشتووەتە 47 ترلیۆن و 910 ملیار و 48 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share