سەعدی پیرە: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی دەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی دەبێت و بەشەمافی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “لە رۆژانی داهاتوو سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدەدرێت، هەروەها دڵنیام گفتوگۆکان ئەنجامی باشی دەبێت”.

وتیشی، “تەلەفۆنەکان لە کاردان و بەردەوام لەگەڵ پـ.ـارتی لە گتوگۆداین”.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە ئاماژەی بەوەکرد، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەشەمافی یەکێتییە و بۆ یەکێتی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share