کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و پرۆژەی رووناکی تەوەرێکی پێکدەهێنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمدا لە بارەی رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی رووناکی بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، رێگرتن لە بەفیڕۆدان و هاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆدەكرێت.
ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، راسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی راپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی کوردستان تاووتوێدەکرێت.