شیروان میرزا: بەغداد هەر کاتێک بیەوێت تەوتین دەکاتە بەهانە

پەرلەمانتارێکى پێشووى کورد رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى خەرجکردنى مووچەى بەهیچ شتێکەوە نەبەستووەتەوە، بەڵام داواى تەوتین دەکات.

شیروان میرزا، ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سەبارەت بە هەژمارى من، پێشتر راى وابووە کە حکومەتى عێراق و وەزارەتى دارایى و خودى سودانى نەرمى دەنوێنن و قبوڵى دەکەن، بەلام تەوتین بەهۆى ئەوەى لەگەڵ بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى یەکدەگرێتەوە هەر رۆژێک بیانەوێت باسى دەکەنەوە.

وتیشى، “هەر رۆژێک بیانەوێت بیکەنە بەهانە، یان بیانەوێت بیکەنە هۆکارێک بۆ ئەوەى کێشە بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم و پشکى هەرێمى کوردستان دروستبکەن، بابەتى تەوتین دەهێننەوە بەرباس”.

بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى کاتى خۆى، هەموارى تیادا کرا و دادگا پەشیمان بووەوە و هەندێک روونکردنەوەى لەسەر دا و، وەزارەتى داراییش روونکردنەوەى لەسەردا، بەڵام سەرەتاکەى زۆر روونە، مووچەى فەرمانبەرانى نەبەستووەتەوە بەهیچ شتێکەوە، نەیبەستووەتەوە بە داهاتى نەوتى، نەیبەستووەتە بە داهاتى نانەوتى، نەیبەستووەتەوە بە رێککەوتن یان هیچ کێشەیەکى نێوان دارایى هەرێم و ناوەند، بەڵام داوایکردووە کە تەوتین بکرێت، شیروان میرزا واى وت.

باسى لەوەشکرد، بۆیە دەبینین لە کۆتایى روونکردنەوەکەى چەند رۆژى رابردووى وەزارەتى دارایى عێراقدا باسى تەوتین دەکات، بۆ ئەوەى ئەگەر سبەى حکومەت بچێتە دادگاى فیدراڵى، بابەتى تەوتین بکاتە یەکێک لەو هۆکار و بیانووانەى بەهۆیەوە مووچەى هەرێمى کوردستانى راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە. سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
Total
0
Share