بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر چی ووت؟

ئەمڕۆ شەممە کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد.

پوختەی وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر:

-سڵاو پایتەختی کوردستان، سڵاو شاری قەڵا و منارە.
-قەڵای هەولێر سەوزە و قەت سوور نابێت.
-بە دڵ و بە رۆح سڵاو لە هەرهەمووتان
-ئێمە دەنگی تۆین لە بەغداد، سەنگی تۆین، هێزی تۆین.
-ئەوە یەکێتییە دەچێتە بەغداد و رێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکات تا ئەو کەلەقییە و ئەو ئازارەی لەناو دڵتاندا هەیە نەمێنێت.
-بودجەی کوردستان وەک 2004-2013 لێدەکەینەوە
-ئەوسا چۆن بوو دەبێت ئەمڕۆش وابێت ئەگەر باشتریش نەبێت.
-ئێمە لە بەغداد پرۆژە دەهێنینەوە بۆ کوردستان لە زاخۆ تا هەڵەبجە
-دەبێت سووتەمەنی بە نرخێکی هەرزان بێتە کوردستان بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەناسە هەڵبمژن.
-دەبێت رزگارتان بکەین لە دوکەڵی ئەو پاڵاوتگە علوجانەی کە خۆتان دەزانن خاوەنەکانیان کێن.
-کاسبکارانی هەولێر، ئێوە خوێنی ئابوری هەولێرن، گیرفانتان و بزنستان ئازاردراوە.
-هەندێک کەس کە لە شاری هەولێر دەژین وەک فیرعەون دەژین.
-دەزانم دەنگ بە ئێمە دەدەن، ئێوە دەزانن ئێمە لە بەغداد بەهێزین و بەرگریتان لێدەکەین، ئەو پردانەی لەنێوان ئێمە و بەغداد سووتێنراون چاکیان دەکەینەوە.
-کە بەغداد و هەرێم بەیەکەوە کاریاندەکرد، ژیان چەند خۆشتربوو.
-ئێستا سەیری هەولێر بکەن وەک پێویستە؟
-بازرگانی نێوان هەولێر و عێراق زیندوو دەکەینەوە، هەلی کار دروستدەکەین، پارێزگاریی لە جوتیارەکانمان دەکەین.
-لە 2014 ەوە دامەزراندن بۆ خەڵكی هەولێر نییە، بەڵام بۆ نزیک لە فیرعەونەکان هەرگیز نەوەستاوە.
-ئەو پەیوەندییەی مام جەلال و کاک کۆسرەت و تێکۆشەرەکانی یەکێتی لە بەغداد دروستیانکرد، زیندووی دەکەینەوە.
-کریستیانەکان بەشێکن لە کوردستان، ئێمە پارێزەری ئێوە دەبین و پارێزگاریتان لێدەکەین.
-شەڕدەکەین تا وەک پێویست مافەکانتان وەردەگرن، بەڵێن بێت دزینی زەوییەکانتان دەکەینە کەیسێکی نێودەوڵەتی.
-تورکمانەکانی هەولێر، رۆحمان وەک یەکە، کوا مافەکانتان لە سیاسەت، لە کلتور، لە زماندا؟ کوا نوێنەرە راستەقینەکانتان؟
-بەڵێنبێت پارێزگاری لە سیاسەت و کلتور و زمانتان بکەین، بەرگرییەکی راستەقینەتان بە سیاسەت و بە قسە پێویست بکات بەهێز لێدەکەین.
-ئێمەین بەرگریی لە خاکی کوردستان، لە شارەکان دەکەین.
-کەس دەوێرێت هەموو هەفتەیەک درۆنێک لە سلێمانی بدات؟.
-هەولێر سەوزە هەر سەوز دەبێت
-هەرگیز هەولێر جێناهێڵین.
-بەنیازم بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک خۆم لە هەولێر بم
-خەڵكی سۆران، ئێمە غەدر لە کەس قبوڵناکەین، باڵانسەکە رێکدەکەینەوە.
-بەڵێنبێت ئەوەی پێمانبکرێت بۆ سنووری ئێوە بۆتان دەکەین.
-ئیتر غەدر لە کەس قبووڵناکەین
-شەڕ بۆ گیرفانەکانی خۆمان ناکەین
-قەت ناچینە ناو سیستمێک کە جیاوازی بکاتە ناو هاوڵاتییانمان، کە وەک پێویست خزمەتتان ناکات.
-بیانییەکان زۆر دڵیان بە هەولێر خۆشە، راستە بیناکانمان خۆشە شەقامەکانمان پانە، بەڵام بەهای نییە ئەگەر خەڵكی هەولێر ئازادنەبن، ئەگەر کەس نەتوانێت قسەبکات لە ترسی ئەوەی زمانی نەبڕێت.
-پشتتان رێکبێت، سەرتان بەرزبێت، دەنگ بڵند بکەن داوای مافی خۆتان بکەن.
-وەک شاخێک وەک سەفین لە پشتتان دەوەستین
-رۆژێک دێت ئەو ئاگرە سەوزەی لەناو دڵی ئێوە دەسوتێت هەموو کۆشکەکانیان دەسووتێنێت.
-خەڵکی هەولێر لە رۆژی دەنگدان وەک تۆفانی سەوز دڵنیام سندوقەکان سەوز دەکەنەوە.
-شەڕدەکەین، بۆ مووچە بۆ کەرامەتتان.
-کارەبا و بەنزین ئەمڕۆ زۆر گرانە، لەبەرئەوەی خاوەنی پاڵاوتگە علوجەکان حەزدەکەن وابێت، چونکە لەو کاتەدا گیرفانیان پڕدەبێت و ورگیان زلتر بێت، بەشکم شەش غەبغەبەکەیان ببێت بە هەشت.
-هێزبدەن بە ئێمە، دزییەکە رائەگرین
-ئێمەبووین یاسای هەڵبژاردنمان گۆڕی، ئێمەبووین وامانکرد خوێن نەڕێژرێت لە بەغداد، یەکێتی بوو هەڵەبجەی کرد بە پارێزگا، یەکێتی بوو کە کەرکوکی رزگارکردەوە بێ ئەوەی یەک دەنک خوێن بڕێژێت.
-بە قسەمان بکەن، بماننێرن بۆ بەغداد تا شەڕتان بۆ بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share