تۆڕی ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك رادەگیرێت

لیژنەی دەستپاكی رەزامەندی نیشاندا لەسەر راگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك لە عێراق.

لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەركەوتنی هەوڵەكان بۆ راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی كۆمپانیای “كۆڕەك” رادەگەیەنین، كە لەكاتێكی پێشتردا بە راگرتنی خزمەتگوزاریی پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە سزادراوە، بەهۆی رادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆیدایە و شایستەی حكومەتی عێراقە و بە نزیكەی 1.3 ملیار (یەك ملیار و سێ سەد ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، زیاد جەنابی-ی سەرۆكی لیژنەكە “بەردەوامبوونی شوێنكەوتنی گەندەڵكاران و ئەوانەی سامانی گشتی دەبەن، هەروەها سووربوون لەسەر راگرتنی بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت”ی دووپاتكردووەتەوە.

لە ساڵی 2023 دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان چوار بڕیاری بەرامبەر كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییەكان دەركرد، لەوانە راگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكە و راگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان بەشداربووانی كۆمپانیاكە و كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو…
Total
0
Share