ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چەندە زیادیکردووە؟

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت، قەبارەی ئاوی بەنداوی دوکان 250 ملیۆن مەترسێجا زیادیکردووە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، داتاکان روونیدەکەنەوە، کە تەنیا لە مانگی 12ی ئەمساڵ، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان، بە بەرزی سێ مەتر و 50 سانتیممەتر زیادیکردووە، بەمەش تاوەکو ئێستا، 250 ملیۆن مەترسێجا لە قەبارەی ئاوەکە زیادیکردووە.

وتیشی، هێشتا لە مانگی 12 داین و چوار مانگی دیکە لە وەرزی دابارین ماوە، کە چڕترینیان مانگی سێیە و زۆرترین بڕی گلدانەوەمان لەو مانگەدایە.

لای خۆیشیەوە، ئاوات ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرجەم بەنداوە بچووکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی سەرڕێژبوون و نزیکەی 70 ملیۆن مەتر ئاویان گلداوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share