ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بەردەوامە و ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی 10ـی (مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆن، دیوانی چاودێریی دارایی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئاینی) مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: بەغداد بەردەوام بێت لە دروستكردنی كێشە بۆ مووچە كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی عێراق و دەڵێت، ” بەغداد…
Total
0
Share