لەهەولێر رێگری لە خستنەڕووی گەندەڵی دەکرێت

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی تایبەت بە خستنەڕووی گەندەڵی دەکەن.

پەیامنێرمان لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ ئاسایشى هەولێر رێگرى لە کەسێک بە ناوى “فەرهاد ستونى” کرد کۆنگرەى رۆژنامەنووسى لە بەردەم دادگاى هەولێر ئەنجامبدات.

فەرهاد ستونی دەڵێت، دەیان بەڵگەى گەندەڵى لەبارەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر لایە، بەڵام هێزێکى زۆری ئەمنى، لە ئاسایشى مەدەنى رێگەیان پێنەدا کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئەنجامبدات.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری رێگریکردن لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە ئەوەیە کە بەڵگەکانى فەرهاد ستونی لەسەر باڵى دەستڕۆیشتووى پارتییە.

فەرهاد ستونی، پێشتر لە فڕۆکەخانەی هەولێر کارمەند بووە و چەند جارێکیش کۆنگرەى رۆژنامەنووسى ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە گوندی بەرزیوە، ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان…
زیاتر ببینە

بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە سەرچاوەی ئاوی حەسار لە قەزای سەیدسادق دوای چەند ساڵێک لە وشکبوونی جارێکی تر بوژایەوە و سەرڕێژ بوو

بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، سەرچاوەی ئاوی ‘حەسار’ لە قەزای سەیدسادق دوای چەند ساڵێک لە وشکبوونی، جارێکی تر بوژایەوە…
Total
0
Share