نوخشە ناسیح: ساڵی داهاتوو دەچینە بەغداد

پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ساڵی 2026 دەستپێکی کارەکانمان دەبێت بۆ وەرگرتنی شایستە و مافە یاساییەکانمان.

 نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ویستمان ساڵی 2025 سەردانی بەغداد بکەین و بەهۆی هەڵبژاردنەوە سەردانەکەمان شکستیهێنا، بەڵام ساڵی 2026 بە ئامانجی دەستەبەرکردنی شایستە دارایی و کارگێڕییەکانمان سەردانی بەغداد دەکەین.

دەشڵێت، ساڵی داهاتوو ئاڕاستەی کارەکانمان بەرەو حکومەتی فیدراڵی دەبێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر خزمەتگوزاریی و بەشێکی زۆری فەرمانگە حکومییەکان دەهێنرێنە  پارێزگای هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە و یەکشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share