وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 11 بەرهەم قەدەغەدەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 11 بەرهەمی راگەیاند.

مەهدی زەمەد قەیسی، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، “سیاسەتی هاوردەکردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی کشتوکاڵییە، کە بەردەوام بەپێی بەردەستبوونی بەرهەمی ناوخۆیی نوێدەکرێتەوە، ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ.

وتیشی، بەگوێرەی نوێترین نوێکردنەوەی ساڵنامەکە هاوردەکردنی 11 بەرهەم قەدەغەدەکرێت کە چەوەندەر، شێلم، قەڕنابیت، کاهو، کەلەرم، قەیسی، باینجان، پەتاتە دەگرێتەوە.

هەروەها بەگوێرەی بڕیارەکە هاوردەکردنی هێلکە، مریشک، هەنگوین و خورما بۆ عێراق قەدەغەدەکرێت.

وتیشی، “ئێستا هاوردەکردنی تەماتە رێگەپێدراوە، بەڵام رەنگە دواتر بەپێی دۆخی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەویش قەدەغەبکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share