بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی ڕەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ڕەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون.

‌لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند ڕۆژی رابردووی عێراق تاوتوێكران و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغداد و چەند پارێزگایەكی دیكە ڕوویدا.

‌لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، “لە هەوڵەكانمان لەپێناو قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین و بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی ڕەتدەكەینەوە و بە ئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین”.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share