وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە عومرەکارێک گیانیلەدەسـ.ـتداوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئهمڕۆ ههینی، ئۆتۆمبێلێكی عومرهكارانی شاری ههولێر، لە بیابانی عەرعەر لە سنووری پارێزگای موسەنا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووه و بههۆیهوه عومرەکارێک گـ.ـیانیلهدهستداوه کە ژنێکی تەمەن 37 ساڵە، و حهوت عومرەکاری دیکەش برینـ.ـداربوون.
وتیشی، تـ.ـەرمی ژنەکە براوەتە نەخۆشخانەی کەربەلا، لە هەوڵدان تـ.ـەرمەکەی بگەڕێننەوە هەولێر، هەروەها دۆخی بـ.ـریندارەکان جێگیرە.
لەبارەی وردەکاری رووداوەکەوەشە کاروان ستونی رایگەیاند، رووداوەکەوە بەهۆی تەمومژ و سەختی رێگەکەوە بووە لەو کاتەدا و ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە.