بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە سەیدسادق کرایەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم لە قەزای سەیدسادق بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی کردەوە و وەزیرەکەشی لەبارەی کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزمەوە بڕیارێکی دەرکرد.

بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە دانیشتووانی سنوورەکە و بەرپرسان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە قەزای سەیدسادق بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی کردەوە و لە لێدوانێکیدا کوێستان محەمەد، وەزیری وەزارەتی کار رایگەیاند، “ئەم قەزایە شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە”.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، “بەکردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، پێویست ناکات هاوڵاتییانی سنوورەکە سەردانی سلێمانی بکەن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان چونکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێدەکرێت”.

وەزیری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم سەبارەت بە کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم لەو ناوچەیە ئەوەی ئاشکرا کرد، “تا ئێستا 40 منداڵی توشبووی ئۆتیزم لە سنووری سەیدسادق ناویان تۆمارکراوە و سەنتەرێکی ڕاهێنانی شایستەیان بۆدەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share