بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت و وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، دەستپێدەکات. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share