شارەوانیی سلێمانی: شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەی دووشەممەوە، شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، “بەمەبەستی قیرکردنی شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین کە لە رۆژی دووشەممە، واتە رێکەوتی 21ـی 7ـی 2025 دەستدەکرێت بە کاری قیرکردن لە شەقامەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان، سەرەتا لە بازگەی سلێمانی – عەربەت، دەست بە کاری قیرکردن دەکرێت.

داواش لە شۆفێران دەکات، شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن لەو شوێنەی کە قیرکردن ئەنجامدەدرێت و هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و هاتوچۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكى شاره‌وانیى سلێمانى: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت

سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌رده‌وام ده‌بێت…
Total
0
Share