دوای پێنج ڕۆژ لە دیارنەمانی باوک و کچێک لە زاخۆ تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە

ماوەی پێنج ڕۆژە باوک و کچێکی ئاوارە لە زاخۆ بێسەروشوێنن، ئێوارەی دوێنێ تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و کچەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.

موشیر محەمەد قائیمقامی زاخۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، ئەو باوک و کچە ئاوارەن و لە کامپی چەمشکۆی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەژین، ماوەی پێنج ڕۆژە بێسەروشوێنن.

باوکەکە ناوی فاروق میرزایە تەمەنی 42 ساڵە و کچەکەی ناوی ئاخین فاروقە تەمەنی شەش ساڵە، خەڵکی شەنگالن و لەدوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە هاتوونەتە زاخۆ.

بەپێی وتەی قائیمقامی زاخۆ، ئێوارەی دوێنێ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و چارەنووسی کچەکەی نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share