قائیمقامی کەلار: هیچ ئاهەنگێک بۆ سەری سای ساڵ ئەنجامنادەین

قائیمقامی قەزای کەلار رایدەگەیەنێت، هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی رەسمی بۆ سەری ساڵ ئەنجامنادەین.

عارف عادل، قائیمقامی قەزای کەلار لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، وەک هاوخەمییەک بۆ قـ.ــوربانییەکان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان، بڕیارمانداوە هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە لە کەلار ئەنجامنەدەین.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا، هەریەک لە پارێزگاکانیی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک، بەهۆی ئەو کارەساتەی بەسەر چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەریدا هات، بڕیاریاریاندا بۆ سەری ساڵ هیچ بۆنە و ئاهەنگێک سازنەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
Total
0
Share