قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆتایی هات

قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێکرا و دەست بە ئامادەکاریی بۆ قۆناغەکانی دیکەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی کارکردن و پاکردنەوە و شۆردنی ناو بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆتایی هات، کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن تیمەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی شارەوانییەوە سەرقاڵی کارکردنبوون تیایدا و بەردەوامبوون لە پاکردنەوەی بازاڕەکە.

پێشتر ئاماژە بەوەدرابوو، کە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی داراەسووتاوەکە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەم پاکردنەوە و شۆردنی بازاڕەکەیە لە کەرەستە و پاشماوەکانی رووداوەکە، قۆناغێ دووەم قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕەکەیە بە شێوازی نەقدی و قۆناغی کۆتایی بریتییە لە دروستکردن و دیزاینکردنەوەی بازاڕەکە بە سەرپەرشتی ئەندازیارانی شارەوانیی سلێمانی.

هاوکات، رۆژی 5ـی نیسان، ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان، 116 دوکان و چەند شوێنێکی فرۆشتنی خواردمەنی سووتان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی دەروازە سنوورییەکان زیاتر لە 9 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بووە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان دڵگران و غەمباری کردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی حسێن محەمەد سەڵاحەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. بافڵ…
Total
0
Share