سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: رەنگە رۆژی سێشەممە بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەنگە رۆژی سێشەممە، حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 10 بدات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هاتنی پارەی مووچەی مانگی 10 کردووە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیشیان ئامادەیە.

وتیشی، چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی عێراقین کە بڕیاری ناردنی مووچە بدات، چونکە بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد، دەبێت سەرەتا حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات و دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکە رادەستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە رۆژی سێشەممە، حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بدات، دوای ئەوە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، 120 ملیار دینارەکە رادەستدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی لێسەندنەوەی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانی لە كەرتی تایبەت دەخاتە دەنگدانەوە

بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە بخاتە…
Total
0
Share