پۆلیس لەسەر چوار تۆپ وایەر 5 گەنج دەستگیر دەکات

پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک سکاڵای کردووە کە چوار تۆپ وایەری لێدزراوە، دواتر پێنج گەنج بە تۆمەتی ئەو دزییە دەستگیرکراون.

لەسەر دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە، “دوای هاوڵاتییەک بەناوی ( ئ ع ك ) سكالای خۆی تۆمار كرد و ئاگاداری كردینەوە کە بڕی چوار تۆپ وایەری كەپسی لێ دزراوە لەناو خانوی خۆی لە باپشتیان – سۆران كە هێشتا تەواو نەكراوە بۆیە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەست بەجێ دادوەریان لەم كەیسە ئاگادار كردەوە لەسەر فەرمانی دادوەر دەستیان كرد بەلێكۆلێنەوە”.

بە وتەی پۆلیس “دوای كۆكردنەوەی زانیاری سەرەنجام توانرا هەمان ڕۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەسگیربكرێن دوای وەرگرتنی وتەکانیان دانیان نا بەتاوانەكەیان و بەووتەی خۆیان چەندین تاوانی تریان ئەنجام داوە لەشوێن و كاتی جیاوازدا”.

پۆلیسی سۆران ئاشکرایکردووە  “تۆمەتباران پێنچ كەسن خەڵکی سۆرانن، لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادان بەند كراون”.

بابەتی پێشتر

هاوڕەگەزخوازی بە كوردی

بابەتی دواتر

عێراق: كێشەی هاوردەكردنی گازی سروشتیی ئیران چارەسەر نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share