وەزیری دارایی: هەوڵدەدەین پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران مانگانە لەكاتی خۆیدا خەرجبكرێت

ئاوات شێخ جەناب

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری دارایی دەڵێت، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات بەبێ کێشە پاڵپشتیی دارایى قوتابیان و خوێندکاران مانگانە لە کاتى خۆیدا خەرجبکرێت.

د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوای لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم كرد بۆ تەواوى مانگەکانى ساڵى ئەکادیمیى داهاتوو پاڵپشتیى دارایى خوێندکاران بەردەوام بێت و هەوڵبدرێت کێشەى نەختینەى بانکى دروست نەبێت و، ئەو بانکانەشى ئەو کێشەیان هەیە چارەسەربکرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا داواشیكرد، ئاسانکارى بکرێت بۆ دابەشکردنى ئەو برە پارەیەی کە پاڵپشتیی خوێندکارانی زانکۆکانن بۆ ئەمساڵی خوێندن و هێشتا وەریاننەگرتووە، هیمەت بکەن گەنجینە و بانکەکان دەستوبردی جددی بکەن بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی خوێندکاران.

لە بەرامبەردا وەزیری دارایی ئەوەی خستەڕوو، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات بەبێ کێشە پاڵپشتیی دارایى خوێندکاران مانگانە لەکاتى خۆیدا خەرجبکرێت.

ئەو وتانەی هەردوو وەزیری لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی نێوانیاندا بوو كە ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی دارایی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

دڵشاد شەهاب: سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

ئاژانسی مێترۆگرافی، خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكات و دوو كەس خەڵاتدەكرێن. لە ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی فۆتۆگرافەر كامەران نەجم-دا، ئاژانسی مێترۆگرافی…
Total
0
Share