ترەمپ: لەگەڵ پوتن کۆدەبمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی ئایندەدا، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە هەنگاریا کۆدەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە Truth Socialـی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، من و سەرۆک پوتن لە بوداپێست-ی پایتەختی هەنگاریا کۆدەبینەوە و باس لە شەڕی روسیا و ئۆکرانیا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت بزانین کە ئایا دەتوانین ئەم شەڕە کۆتایی پێبهێنین؟ لەگەڵ ئەمەشدا، چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێدەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ خۆی و پوتن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و وەک خۆی نووسیویەتی، “پێشکەوتنی گەورە” لە پەیوەندییەکەدا هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share