ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکات

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی مانگی 10 رادەستی حکومەتی فیدراڵ دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ دووشەممە 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بەشێوەی کاش، دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، وەک ئامادەکارییەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێش پشووی سەری ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی: رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرا

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و لایەنەكانە براوەكانی كەركوك بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “رێككەوتن كرا…
Total
0
Share