بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕانیە: هەموو بـ.ـریندارەکانی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ چارەسەریان پێدراوە

د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ڕاپەڕین کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا، چوار کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، سێ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، هەموو چارەسەرێکی پزیشکییان بۆ کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە. بۆ دڵنابوونەوە لە دۆخی تەندروستییان، دوو لە نەخۆشەکانمان ڕەوانەی سەنتەری تیشک کردووە، لەو کاتەی کە کارمەندەکان دەوامیان ئاڵوگۆڕدەکات، بۆشاییەک دروستبووە و ماوەیەک بریندارەکان ناچاربوون چاوەڕێبکەن کە پێویستیان بە ‘سیتی سکان’ بووە، بەڵام دواتر هەموو ئەو پێداویستییەکانیان بۆ ئەنجامدراوە.

ڕوونیشیکردەوە، لیژنەیەکی یاسایی پێکهێندراوە و ئەگەر هەر کەمتەرخەمییەک لە سەنتەرەکەدا هەبووبێت، لێپێچینەوەی یاسایی کەمتەرخەمی ئەنجامدابێت. هاوکات ڕاشیگەیاند، تەندروستیی سێ کەسەکە جێگیرە و داخڵکراون، هەموو چارەسەرێکی پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
Total
0
Share