بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفەی کەرکوک کوژرا

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر دەستڕێژی گوللە لە عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفەی کەرکوک کرا و کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، عەقید زەید عادل لەبەردەم ماڵی خۆی بووە، چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکردووە؛ چوار گوللەی بەرکەوتووە، کە سیانیان بەر سینگی و دانەیەکیش بەر ملی کەوتوون.

وتیشی، ناوبراو لە پێکهاتەی کریستیانە و بەڕێوەبەری بەشی جێبەجێکردنی تێبینییەکانی وەزیری ناوخۆ بووە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، پێشتریش بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عەرەفە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: 25 فڕۆکە لە خزمەتدان و تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە دەگەیەنینە 30 فڕۆکە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەڵێت، “کاتێک بەرپرسیارییەتی هێڵەکەمان وەرگرت تەنها 15 فڕۆکە لەخزمەتتدابوون، ئێستا ژمارەکە…
Total
0
Share