ئەوقافی چەمچەماڵ: وتاری ئەمڕۆی هەینی تایبەت بکرێت بە لافاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی چەمچەماڵ داوا لە پێشنوێژ و وتارخوێنەکانی سنووری شارۆچکەکە دەکات، وتارى ئەمڕۆی هەینییان تەرخانبکەن بە رووداوى لافاوەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەژێر رۆشنایی ئەو ناونیشانەی بۆردی وتاری هەینی کە دەڵێت (ژیان هەڵوێست و قوربانیدانە) تکا لە مامۆستایانی ئاینی دەکەین، ئەمڕۆ هەینی، لە وتارەکانتان ئاماژە بە دوو خاڵی زۆر گرنگ بکەن، کە ئەمە ئێستا داواکاریی زۆرینەی خەڵکی سنوورەکەیانە بە هەموو دەنگ و رەنگ و چین و توێژەکانەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، بە پێویستی دەزانن سوپاس و دەستخۆشیی زۆر لە تەواوی خەڵکی شارەکان بکرێت بە دەوڵەمەند و خێرخوازەکان، بە رێکخراو و لایەنەکان، بە میدیاکاران کە لە ماوەی روودانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کۆمەک و هاوکاریى زیانلێکەوتووانیان کردووە.

ئەوقافی چەمچەماڵ داواشدەکات، مامۆستایان لە وتارەکەى ئەمڕۆیاندا، داوا لە خەڵکی سنوورەکە بکەن، هەر کەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت لە لافاوەکەدا، حەرامە و دروست نییە خۆی تۆماربکات بۆ وەرگرتنى قەرەبوو و نابێت خۆی وەک زیانلێکەلوتوو تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share