چوارچێوەی هەماهەنگی چوار کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هێشتووەتەوە

بەپێی زانیارییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، لە 12 کاندید بۆ پۆستی سەرکوەزیرانی عێراق، چواری هێشتووەتەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی وەک کاندیدی لایەنە شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، گەیشتووەتە 12 کەس و لەئێستادا، چوار کاندید ماونەتەوە و گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەو چوار کاندیدەی ماونەتەوە ئەمانەن:

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.…
Total
0
Share