پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، دوو ئۆتۆمبێلی دزراویان دۆزیوەتەوە كە لە هەولێرەوە هێندراونەتە سلێمانی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر-بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆ ناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە” .
پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی سلێمانی، توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێنەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزور و لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “پاش تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكان ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێنەوە”.