توركیا: ئۆپەراسیۆنەكەمان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ دۆستەكانمان‏

كۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕاگەیەندراوێكی دیكەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی لە خاكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بە ئاشكرا باس لە هەماهەنگی و بەشداریی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

بەوتەی وەزارەتی بەرگری توركیا، لە ئۆپەراسیۆنە نوێكەیاندا تەنها چەكی توركیا بەكاردەهێنن و “زیانی گەورە لە پەكەكە دراوە”.

هەر زوو لە باشووری كوردستان ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بەسترایەوە بە سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ توركیا و بەشداری و ئاگاداریی پارتی لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكە، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەش نەیشاردەوە و دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانەکانمان بەڕێوەدەچێت”.

بیانووی توركیا بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە وەك ئەوەی وەزارەتی بەرگری باسیدەكات، ئەوەیە كە “پەکەکە ئامادەکاریی کردبوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان”، بۆیە ئەوانیش لە چوارچێوەی بەرگریلەخۆكردن ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share