شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو شەپۆلێکی جەمسەری باکوور روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات و بەفر ببارێت.
ئاراز جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایەکانی ئەم مانگە، بۆ سەرەتای ساڵی ئایندە، شەپۆلێکی جەمسەری باکور رووبکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە خۆی دەبینێتەوە لەهاتنی بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین، لەماوەی کاریگەریی ئەو شەپۆلەدا لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
دەشڵێت، تاوەکو ئێستا بۆ سەنتەری شارەکان ئەگەرێکی لەو شێوەیە نییە کە بەفر ببارێت، بەڵام تا کاتی هاتنی گۆڕانکاری زیاتر روودەدات، بۆیە ئەم پێشبینییە سەرەتاییە.