کاروان گەزنەیی: سازش لەسەر داواکارییەکانمان ناکەین

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سازش لەو داواکارییانەیان ناکەن کە لە وەرەقەی دانوستانیان لەگەڵ پارتی داوایان کردووە.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کورستان ژمارەیەک کۆبوونەوەی باشمان لە رابردوودا لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەکان هەڵپەسێردران، تا دواجار لە دوو رۆژی رابردوودا جارێکی دیکە کۆبوونەوەمان ئەنجامدایە.

باسیلەوەشکرد، کۆتا کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی خراپ نەبوو، زەمینەسازیی بوو بۆ قۆناغی داهاتوو

وتیشی، یەکێتی مەبەستیەتی هاوبەشێکی راستەقینەی حکومەت بێت، هەربۆیە سازش لە هیچکام لەو خاڵانە ناکەین کە لە وەرەقەی دانوستانمان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت پێشکەشمان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕمان بە سازانی نیشتمانیی هەیە، باوەڕمان بەوەهەیە کە دەبێت بەیەکەوە بچینە بەغداد و داکۆکی لە مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share