تا ئێستا تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی نەدۆزراوەتەوە

ئەمڕۆ بۆ پێنجەمین رۆژ لەسەریەک گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوام بوو و نەتوانرا بدۆزرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ رۆژی پێنجەم لە گەڕان بەدوای تەرمی مێشڵی میندۆزا ی تەمەن 42 ساڵانی بەرەگەز فلیپینی بەردەوامن، بەڵام نەتوانرا بدۆزرێتەوە.

میشێل لە ماڵی پێشڕەو دزەیی وەک دایەنی ژینەی کچیان کاری دەکرد، لە کاتی رووداوی هێرشکردنە سەر ماڵەکەیان لە ژوورەکەی خۆیدا ماوەتەوە، بەڵام تا ئێستا جگە لە پاسپۆرتەکەی نەتوانراوە هیچ سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی بدۆزرێتەوە.

لەماوەی پێنج رۆژی کارکردنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی شەش کارمەند بە سوکی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share