مووچەی زیندانییانی سیاسی هاوتای عێراق دەکرێت

10 ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ موچەیەکی دیكەیان نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری زیندانییانی سیاسی رایدەگەیەنێت، رێککەوتن کراوە مووچەی مانگانەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت.

ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی ئاشکرایکرد، پاش هەوڵێکی زۆر، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دۆسیەی زیندانییانی سیاسی بگوازرێتەوە سەر بەغداد و مووچەکانیان هاوشێوەی عیراقی لێدەکرێت، لە 500 هەزارەوە دەکرێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.

وتیشی، ناوی 25 هەزار و 618 زیندانیی سیاسی ئامادەکراوە و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن تاوەکو پەسەندی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی دارایی لە عێراق، سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی عێراق مانگانە یەک ملیۆن 200 هەزار دینار وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
Total
0
Share