وەفدی ئیمراڵی داواکارییەک پێشکەش بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بەمەبەستی رێکخستنی کۆبوونەوەیەک.
تونجەر بەکیرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “شاندەکەمان لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و ئەمڕۆ یان سبەی پێنجشەممە، داواکاریی کۆبوونەوە پێشکەش دەکەین”.
وتیشی، “گفتوگۆکە گرنگە و دەبوو زووتر بکرایە، باسی گرنگترین کێشەکانی تورکیا دەکەین و پێویستە سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی تاوتوێکردنی ئەم بابەتەدا، بەشداربێت”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەگەر وەفدی ئیمراڵی داوای چاوپێکەوتنم لێبکەن، ئامادەم لەگەڵیان دابنیشم.