پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ڕایدەگەیەنێت، هیچ مەترسییەک لەسەر بودجەی ئەمساڵ نییە و ئەوەی هەیە لەوبارەیەوە دەوترێت بێ بنەمایە.
پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەم دوو ساڵە عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی نەبووە، سێ ساڵی ڕابردوو عێراق پڕۆژەیاسایەکی سێ ساڵی بۆ بودجە هەبووە، هەموو ساڵێک ئەو بانگەشەیە بڵاودەکرێتەوە کە ئەمساڵ لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە قورس دەبێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی ئاڵۆزبوون و مەترسی بەدیناکرێت و تەنیا دەنگۆیە.
دەشڵێت، مەترسی لەسەر بودجەی ئەمساڵ نییە، چونکە دامەزراندن بە ڕێژەی زۆر نەکراوەتەوە و خەرجییەکی گەورەش بۆ هیچ توێژێک دیارینەکراوە، تا بارگرانی دروستبکات، ئەگەر فرۆشی نەوت هەبێت، داهات دێتەوە خەزێنە و حکومەت توانای ئیدارەدانی وەزارەتی دەبێت.
باسی لەوەشکرد، هەموو وڵاتێک یەدەگی زێڕ و دراوی بیانی هەیە بۆ کاتەکانی قەیران، عێراقیش بڕێکی باشی یەدەگی زێڕ و دراوی هەیە و لەو ڕووەوە گرفتی نییە.