رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە ئەنجامی زانكۆلاین ئاشكرادەكرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە 24ی ئەیلول لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023/ 2024) رادەگەیەنرێت.

دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە رێکەوتى 1ی تشرینی یەكەم دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، وەك ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023/ 2024).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی: دەنگۆی ئازادکردنی دیلەکانی شەڕی ئێران-عێراق دوورە لە راستییەوە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە…
Total
0
Share