مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی گرێبەستێکی کڕینی دەرمانی شێرپەنجـ.ـەی داوە بە کۆمپانیای کوڕەکەی

بەپێی زانیارییەکان، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی بەنیازە لە رێگەی کۆمپانیایەکی کوڕەکەیەوە دەرمانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان قۆرخبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە، کە مافی گرێبەستی کڕینی دەرمانی شێرپەنجە بەشێوەی راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیای گلۆبین فارما، ئەم کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی نۆرس هۆڵدینگە، کە ئـ.ـارین مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی خاوەندارێتی دەکات.

لەوبارەیەوە چاودێرێکی سیاسی ئاشکرایدەکات، ئەم گرێبەستە لە بواری شێرپەنجەدا قۆرخکارییەکی تەواوە، چونکە دەبێت زیاتر لە 160 جۆری دەرمانی شێرپەنــجە تەنیا لە رێگەی ئەم کۆمپانیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

وتیشی، بەگوێرەی پێوەرەکان، هیچ کۆمپانیایەک توانای دابینکردنی ئەم هەموو جۆرە دەرمانەی نییە، هەروەها بەشی زۆری دەرمانەکان لە کۆمپانیاکانی دیکە دەکڕێتەوە و بە نرخێکی زیاتر دەیفرۆشێتەوە بە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە.

ئەو چاودێرە باسی لەوەشکرد، پارتـ.ـی لە لایەکەوە چەندین پاڵاوگەی نایاسایی دروستدەکات و بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەیەوە هاوڵاتییان تووشی شێرپەنجە دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە هەر خۆیشیان دەرمانەکەی بە نرخێکی زیاتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشنەوە و قۆرخی دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share