بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، نزیکترین کاندیدی سوننەکانە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لە سامەڕا، کە زێدی موسەنا سامەڕائییە، چەند بڕیارێک دران کە گرنگترینیان بریتین لە:
– گەشەدان بە ستراتیجیەتێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
– هەروەها دیاریکردنی دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەش روونکراوەتەوە، رێککەوتنە سەرەتاییەکان بەوشێوەیەن کە موسەنا سامەڕائی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، حزبی تەقەدوم، کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکیەتی، بەهێزترینن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سێ وەزارەتی دیکە، کە بریتین لە خوێندنی باڵا، پلاندانان و پیشەسازی.