بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى خوێندکارانی چەمچەماڵ درا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى خوێندکارانی چەمچەماڵ دراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتییەدا، بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس، خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە خوێندکاران بە دیکیۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەگەری لافاو دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکوک لەبارەی ئەگەری روودانی لافاو هۆشداری بە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک دەدات. بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share